|
دنیا هێنده ناهێنێ ئه وه نده ت بێ پێی بژی
|

ئازاری بێ حه‌دی دڵم بۆ کۆچ و سه‌ٿه‌ری تۆيه
به‌بێ چرپه به‌جيت هێشتم ئه‌شکی چاوانت رژاندم
غه‌مت به‌خشی به‌روخسارم خه‌وی شه‌وت لێ زراندم
چه‌ند سه‌يره کاتێ ئه‌م بينی هه‌ر ئه‌ڵێی منت نه‌ديوه
بيرت چوو چه‌نده ٿرمێسکت به‌سه‌ر سنگی من سريوه
بێ مروه‌ت بووی هه‌ناسه‌که‌م که‌ی نێوانی ئێمه‌وا بوو
چۆن دڵت ريگای دا به‌تۆ که بێوه‌ٿايت کرد به خوو
له بيرم دێ رۆژانی زوو هه‌رچی خه‌می تۆ بوو خواردم
که‌چی رۆيشتی پێش سه ف‌ٿه‌رت دوو دێر نامه‌ت بۆ نه‌ناردم
دلێر محمد
رۆژانێ بوو ده‌م به‌خه‌نده ئه‌ژيام له‌گه‌ڵ يادی تۆ
هه‌مو چرکه‌کانی ته‌مه‌ن ئارام بوو شاد بوو له‌سه‌رخۆ
رۆژێ يه‌کترمان نه‌ديايه ئه‌و رۆژه ئه‌ندێشه‌بوو
لات وابوو مه‌رگه‌ساته ته‌مه‌نمان هه‌موی له‌ده‌ست چوو
چاوانت پربوو له‌پرسيار داوی دڵت لێ ئه‌کردم
گه‌ر تاعزيه باريش بويتايه زه‌رده‌خه‌نت بۆ ده‌کردم
عه‌شقی منت له‌کۆڵ نابوو سه‌رسام بوی له‌وشه‌کانم
بزه‌ی سه‌ر لێوت ئاڵت بو قه‌سيده‌و هۆنراوه‌کانم
گوڵم کوا ئه‌شقی جارانت چيت لێکرد بۆ کوێت بردوه
کردت به‌قوربانی که‌سه‌ک له‌ناکاو ش‌وت پێکردوه
ئای له‌و رۆژه ره‌شه‌ی ژينت ئه‌شقی منت له‌ده‌ست ئه‌چێ
چۆن ئه‌شقه‌که‌ی منت دۆراند پرچت به‌خه‌م سپی ئه‌بی
دلێر محمد

|
که وه رزی زستان هاته پێش دڵی پاکم وه کو به فر
دلێر محمد |
وێل و سه‌رگه‌ردانی رۆژن ناچارن ئه‌بی خه‌م بخۆن
ئه‌بی خه‌لک به‌وينه‌ی من بزانێ چه‌نده روره‌شی
خۆ نازانن بێبه‌لێنی له‌عه‌شق و راستی بێ به‌شی
ده‌ک سيمات خه‌لات به گۆربێ هه‌واڵ بێ بلێن مردوه
شه‌رمه‌زاری ئه‌م دڵه‌م بی عاشق که‌ی بێ به‌لێن بووه
دووربی له ئاره‌زوو جوانی سه‌راپات ون بێ له ميحنه‌ت
هاوری گری جه‌هه‌ننه‌م بێ خوا بێبه‌شت کا له‌جه‌نت
وا ئه‌زانی هه‌تا ئه‌به‌د ئه‌و جوانيت بۆ ئه‌مێنێ
ئه‌ی نازانی له‌دوای مانگێ گۆر لاشه‌کات دائه‌رزێنێ
دلێر محمد
که ئه‌تبينم له‌سه‌رێگا رووت وه‌رمه‌گێره به‌ولاوه
ته‌نيا جارێک به‌زارتا بێ بڵێ عه‌شقه ئه‌م لاوه
به‌روخسارم پی مه‌که‌نه مه‌ڵێ پۆشاکه‌که‌ی کۆنه
سه‌رنج به‌له‌ناخی دڵم ئه‌وجا بزانه دڵ چۆنه
وامه‌زانه که‌هه‌ژارم عاشقێکی تاوان بارم
سه‌دان هينده‌ی هه‌ژاريه‌که‌م ته‌نيام و دڵ به‌ئازارم
به که‌م سه‌يرم چاوم مه‌که پريه‌تی له‌خۆشه‌ويستی
دڵ ره‌ق مه‌به نه‌با رۆژێ هه‌وڵی مه‌رگم ببه‌ستی
دلير محه‌مه‌د
بريار ئه‌ده‌م خۆشه‌ويستيت ئه‌خه‌مه سه‌رچاوانم
ڕۆژگاری ره‌ش به‌رێ ئه‌که‌م وه‌لای ئه‌نێم خه‌مه‌کانم
خۆشه‌ويستيه‌ک تا ئێستا بۆ هيچ که‌ه‌سم ده‌ر نه‌بريوه
نه‌هاورێيه‌تی نه عه‌شق به‌منيانه‌وه نه‌ديوه
سه‌راتا وام ئه‌زانی ته‌نيا خۆشه‌ويستی نيه
بروام نه‌بو واله‌ناکاو دڵم پربێت له‌م شاديه
سوپاس بۆ خوا له‌پێش ئه‌وه‌ی به‌ته‌نيا بمبه‌ن بۆ سه‌يوان
که‌سێکی وه‌کو تۆم ناسی دڵنيای کردم له‌ژيان
له‌ئێستاوه به‌ڵێن ئه‌ده‌م تادواهه‌ناسه‌ی مردنم
خۆشه‌ويستی و عه‌شق سۆزت مه‌رگ داينێ له‌گه‌ردنم
دوامردنيش ئه‌گه‌ر هاتی تۆ بۆسه‌ردانی گۆره‌که‌م
ره‌نگه گوێت لێبێ ئه‌ڵێم ده‌ک به‌خێربێي هه‌ناسه‌که‌م
گیانەكەم بۆ بەجێم دێلی تۆ هه ر خۆت نیت ژیانمی
كەلە لام بی شادمانم برۆی سه رچاوەیی ژانمی
هیواو ئاوات‌و خەونی من لەگەل هەنگاوی تۆدایه
شادەماری خۆزگەكانم داماوه له بەر دەستایه
بمگێرەوه دنیای عەشقت غەم له هەناوم ئەچۆرێ
وەختە رۆژگارم وەرچەرخێ ئاخر بۆ ژینم بگۆرێ
لەسەر لێواری تەنیایم بوركانی غەم بۆم داخراوه
دوایی ئەلێن لاشەی یارت بە لافاوی گر براوه
هەرچەندە دوای دەسال مەرگ هێدی هێدی دل لێئەدا
ئه بی نی دلم هه رماوه زیكر‌و یادی عه شقت ئه كا
دلێر محمد
ئازاری یادگاریەكانت وەك میراتی لام مایاوە
یادەكانت هێندە زۆرن شەوانە با‌نگم لێ ئەكەن
خەنجەری ژەهراوی دوریت لەسەر دلی تەنیام ئەدەن
یادەكانت هه م‌و جارێ له دلما وەك زەنگ لێ ئەدا
دەست بەرم بۆ هەر نامەیەك دووریت وەك مار پێوەم ئەدا
كەی و چۆن‌و لەكوێ نامەت باسی دابرانی تیا بوو
هەرئەلێی خەوێك ئەبینم بەم جۆرە دابرای وا زوو
تاكەی ناگەرێیتەوە لام دلی كەساسم بێ حالە
بەخوا ئەگەر زەهریش بخۆم هەر بە قەد دوری تۆ تاله


