که وه رزی زستان هاته پێش دڵی پاکم وه کو به فر
جه سته م کرده ئاگردان و رۆحم بۆ کردی به چه تر
کاتێ وتيان وا به هاره وه ک نێرگز دڵم بۆ ناردی
له جێگه ی گوڵی به هاران عه شقی پاکم پێ سپاردی
که زانیم وا ده ی هاوينه گه يشتمه لای تۆ ده ست به جێ
به گری دڵ خۆم ئه سوتاند هه ر بۆ ئه وه ی گه رمات نه بێ
که پێـمان کرده ناو پايـز له ئارامـی دات برانـدم
وه ک گه ڵای زه ردی ئه م وه رزه عه شقی پاکت هه ڵوه راندم
دلێر محمد