بۆ رۆيشتی
2008/1/24
4:38 PM
فرميسکی بێ نازی چاوم وامه‌زانه بێ هۆيه
ئازاری بێ حه‌دی دڵم بۆ کۆچ و سه‌ٿه‌ری تۆيه
به‌بێ چرپه به‌جيت هێشتم ئه‌شکی چاوانت رژاندم
غه‌مت به‌خشی به‌روخسارم خه‌وی شه‌وت لێ زراندم
چه‌ند سه‌يره کاتێ ئه‌م بينی هه‌ر ئه‌ڵێی منت نه‌ديوه
بيرت چوو چه‌نده ٿرمێسکت به‌سه‌ر سنگی من سريوه
بێ مروه‌ت بووی هه‌ناسه‌که‌م که‌ی نێوانی ئێمه‌وا بوو
چۆن دڵت ريگای دا به‌تۆ که بێوه‌ٿايت کرد به خوو
له بيرم دێ رۆژانی زوو هه‌رچی خه‌می تۆ بوو خواردم
که‌چی رۆيشتی پێش سه ف‌ٿه‌رت دوو دێر نامه‌ت بۆ نه‌ناردم
دلێر محمد


