دڵ ره‌ق مه‌به
2008/1/24
4:26 PM
که ئه‌تبينم له‌سه‌رێگا رووت وه‌رمه‌گێره به‌ولاوه
ته‌نيا جارێک به‌زارتا بێ بڵێ عه‌شقه ئه‌م لاوه
به‌روخسارم پی مه‌که‌نه مه‌ڵێ پۆشاکه‌که‌ی کۆنه
سه‌رنج به‌له‌ناخی دڵم ئه‌وجا بزانه دڵ چۆنه
وامه‌زانه که‌هه‌ژارم عاشقێکی تاوان بارم
سه‌دان هينده‌ی هه‌ژاريه‌که‌م ته‌نيام و دڵ به‌ئازارم
به که‌م سه‌يرم چاوم مه‌که پريه‌تی له‌خۆشه‌ويستی
دڵ ره‌ق مه‌به نه‌با رۆژێ هه‌وڵی مه‌رگم ببه‌ستی
دلير محه‌مه‌د


